وەزارەتی بازرگانیی عێراق خزمەتگوزاریی گواستنەوەی بریکاری خۆراکی بەشێوەی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
06:30 - 13/07/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق خزمەتگوزاریی گواستنەوەی بریکاری خۆراک بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان ڕاگەیاند

 

وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕێگەی بەرنامەی تایبەت بە کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنییەوە، خزمەتگوزاریی گواستنەوەی ناوی خێزان لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە بەشێوەی ئۆنلاین کارا کراوە

 

تاڵب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتەکە ڕایگەیاند: "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی کارتی بەشەخۆراک و ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتیان، ئەمەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمە ئەلیکترۆنییە نوێیەکانەوە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و بەڕێوەچوونی خێرای مامەڵەکان.

1896 جار خوێندراوەتەوە