ئەنجومەنی
باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە کە تایبەتە بە
دۆسیەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە، توانیویەتی بڕی 20 ملیار دیناری عێراقی لە
دۆسیەیەکی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕیدا بگەڕێنێتەوە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی دادوەری، پرۆسەی گێڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە
لەسەر بنەمای ئاشکرابوونی چەند تاوانێکی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی، هەروەها
تاوانەکانی فێڵکردنی دارایی ئەنجام دراوە.
لە
ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە بەردەوامیی ڕێکارە یاساییەکان کراوەتەوە بەرامبەر بەو
سەرپێچیکارانەی کە شێوازی نایاسایی بەکاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی قازانج و زیان بە
سامانی گشتی دەگەیەنن.
174 جار خوێندراوەتەوە