قەیرانی نەختینە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە عێراق دواخستووە

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 27/07/2026
کوردستان
+
-

سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاشکرایکرد کە دابەشکردنی مووچەی زۆربەی فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ ئەم مانگە دواکەوتووە، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی نەختینەی دارایی و کەمبوونەوەی داهاتە گشتییەکان گەڕاندەوە.

 

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە کە قسەی بۆ بەغداد ئەلیەوم کردووە، دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، لەگەڵ داخرانی گەرووی هورمز، کە ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت هەبووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی دارایی، بەوەش دابینکردنی نەختینەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران قورس بووە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە وەزارەتی دارایی لە 22ی ئەم مانگەدا دەستپێکردنی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی دەوڵەتی ڕاگەیاندبوو، بەڵام تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوەکان نەیانتوانیوە شایستە داراییەکانی کارمەندەکانیان دابەش بکەن، ئەوەش بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی نەختینەی داراییەوەیە.

247 جار خوێندراوەتەوە