عەباس عێراقچی،
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕەخنەی توند لە هەنگاوەکانی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگرێت سەبارەت بە گەرووی هورمز و ڕایدەگەیەنێت، دەبوو
واشنتۆن بۆ کردنەوەی هەر ڕێگایەکی جیاواز لەو گەرووەدا ڕاوێژ بە تاران بکات.
وەزیری دەرەوەی
ئێران ئاماژەی بەوە کرد، مادەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن زۆر ڕوونە و تێیدا
جەخت کراوەتەوە کە ئێران میکانیزمی تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا دیاری دەکات. هاوکات
پێیوایە، کردنەوەی ڕێگایەکی جیاواز لەلایەن ئەمریکاوە، بەتەواوی پێچەوانەی
بڕگەکانی ئەو یاداشتنامەیەیە و لەگەڵیدا ناگونجێت.
عێراقچی
ڕوونیشیکردەوە، پێویست بوو واشنتۆن پێش زیادکردن یان لابردنی هەر ڕێڕەوێک لە
گەرووی هورمز بۆ ئەوەی بخرێتە ناو مادەی پێنجەمەوە، پرس و ڕاوێژی بە ئێران بکردایە.
ئاشکراشیکرد، دوای پێکدادانەکانی
گەرووی هورمز و لە کاتی دانوستانەکانی سویسرا، هەردوو لا بڕیاریانداوە هێڵێکی
ڕاستەوخۆی پەیوەندیکردن بکەنەوە، بۆ ئەوەی هیچ جۆرە لێکتێنەگەیشتنێک دروست نەبێت.
64 جار خوێندراوەتەوە