پزیشکیان: قەیرانی ئابووری و بژێویی خەڵک بووەتە گەورەترین گۆڕەپانی شەڕ بۆ ئێران

KNN : Kurdish News Network
02:29 - 20/07/2026
جیهان
+
-

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، گرنگترین گۆڕەپانی جەنگی ئەمڕۆ بۆ وڵاتەکەی، بوارەکانی ئابووری و بژێویی خەڵکە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێران لەناو جەنگێکی هەمەلایەنەدایە و ململانێکان تەنها لە جەنگی مووشەکەکاندا کورت نابنەوە.

 

پزیشکیان ئاماژەی بەوە کردووە، دوژمن گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە بە هێرشی سەربازی ناتوانێت گەلی ئێران ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات.

 

هاوکات ڕوونیکردووەتەوە، لە گۆڕەپانی سەربازیدا هێزە چەکدارەکان بەهێزەوە بەرگری لە وڵات دەکەن، بەڵام ئەگەر فشارە ئابوورییەکان ببنە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتیی کۆمەڵایەتی و ئەو ناڕەزایەتییانەش تەشەنە بکەن، ئەوا لەوانەیە ئەو سەرمایە گەورەیەی کە خەڵک بۆ پاڵپشتیی سیستەمەکە دروستیان کردووە، زیانی پێ بگات.

504 جار خوێندراوەتەوە