لە میانی
سەردانەکەیدا بۆ تاران، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە بەرپرسانی
کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە گەرەنتیی سەلامەتیی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانە بکەن
کە بەکرێگیراون و نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەگوازنەوە، بەڵام تا
ئێستا تاران هیچ وەڵامێکی ڕوونی نەبووە.
ماڵپەڕی (حوڕە)
لە زاری چەند سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی ئێران نە بە ئەرێنی
و نە بە نەرێنی وەڵامی داواکارییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی نەداوەتەوە.
سەرچاوەکان پێشیانوایە، بەهۆی سەردانەکەی ئەم دواییەی زەیدی بۆ واشنتۆن و
واژۆکردنی چەند ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، ئەگەر هەیە تاران
کاردانەوەی نەرێنیی بەرامبەر بەو داواکارییە هەبێت.
پاراستنی
ئاسایشی گەرووی هورمز گرنگییەکی ستراتیژیی بۆ بەغداد هەیە، چونکە زیاتر لە ٪90ی
داهاتی گشتیی عێراق پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت و زۆرینەی نەوتەکەش بەو
گەرووەدا تێدەپەڕێت. پێش جەنگ، عێراق مانگانە نزیکەی 90 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە
ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە دەکرد، بەڵام لە مانگی نیساندا ئەو ڕێژەیە بۆ تەنها
10 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.
117 جار خوێندراوەتەوە