سەرچاوەیەکی
سەربازیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانیان بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی
هورمزیان کردووە و هەر بڕیارێکیش بۆ کردنەوەی گەرووەکە یان بەردەوامبوونی
کۆتوبەندەکان، لەسەر بنەمای ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی تاران دەدرێت.
ئاژانسی هەواڵی
فارس لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، لە ئێستادا هێزە
چەکدارەکانی ئێران کۆنترۆڵی تەواوەتی گەرووی هورمزیان بەدەستەوەیە. ئاماژەی
بەوەشکردووە، هەر بڕیارێک سەبارەت بە دووبارە کردنەوەی گەرووەکە یان هێشتنەوەی
کۆتوبەندەکان، تەنها بەپێی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئێران دەبێت و بەو پێیە
مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
هەروەها ئەو
سەرچاوە سەربازییە هۆشداری توندی داوە و ڕایگەیاندووە، بەرپرسیارێتی هەر تێکچوون و
دروستبوونی کەلێنێک لە ئاسایشی کەشتیوانیدا، دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنانەی کە بە
هەنگاو و گرژییەکانیان ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدەن.
320 جار خوێندراوەتەوە