بەڕێوەبەرایەتی
دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی، بڕ و جۆری بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانیان بۆ
سەبەتەی چوارەم بەپێی داتای مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024 دیاریکرد و هۆشداریش دەدەنە
بریکارەکان لە دابەشکردنی هەر جۆرە خۆراکێکی خراپبوو.
بەپێی
ئاگادارییەک کە ئاراستەی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە بنکەکانی (261 تاکو 292)ی
ناو شار و دەرەوەی شار کراوە، پشکی هەر تاکێک بۆ ئەم مانگە پێکهاتووە لە سێ
کیلۆگرام برنج، یەک کیلۆگرام شەکر، یەک لیتر زەیت، 500 گرام نیسک، 500 گرام
لەتکەنۆک (بەزالیا) و 400 گرام دۆشاوی تەماتە.
لە
ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە کە پێویستە بریکارەکان لە کاتی دابەشکردنەکەدا
ڕەچاوی کوالێتیی ماددە خۆراکییەکان بکەن. هەروەها ڕێنمایی دراوە کە هەر ماددەیەک
دەرکەوت خراپە و بەکەڵکی خواردن نایەت، بەهیچ شێوەیەک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش
نەکرێت و لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆمپانیای خۆراکی لێ ئاگادار بکرێتەوە بەمەبەستی
گۆڕینی.
1729 جار خوێندراوەتەوە