پێشبینی دەکرێت
لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و
پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بگاتە 48 پلەی سیلیزی، ئەوەش دوای ئەوەی لە ڕۆژانی
سەرەتای هەفتەدا پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کاتی بەخۆیانەوە دەبینن.
ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممە و ڕۆژانی دواتردا، بەهۆی کاریگەریی
بارستە هەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان
نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و ئەم کەشە تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام
دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ڕۆژی سێشەممە (28ی مانگ)ەوە گەرمایەکی تا ڕادەیەک بەتین لە
ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
بەپێی
پێشبینییەکانی ئەو شارەزایەی کەشناسی، لە ماوەی شەپۆلە گەرماکەدا و لە ڕۆژانی 28، 29
و 30ی مانگدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیە دەبێت: سلێمانی
43 پلە، هەولێر 45 بۆ 46 پلە، دهۆک 43 بۆ 44 پلە، هەڵەبجە 44 بۆ 45 پلە، کەرکووک 46
بۆ 47 پلە، گەرمیان 47 بۆ 48 پلە، ڕاپەڕین 44 بۆ 45 پلە، سۆران 42 بۆ 43 پلە، و
زاخۆ 42 بۆ 43 پلە دەبێت.
143 جار خوێندراوەتەوە