محەمەد
ئەکرەمینیا، وتەبێژی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشدارییەکی توند دەداتە
هێزەکانی ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پێ بخەنە سەر هەر یەکێک لە دوورگەکانی
ئێران، ئەوا هێزە چەکدارەکانیان لەناو هەمان ئەو دوورگانەدا دەیانکەنە ئامانج.
وتەبێژەکەی
سوپای ئێران لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، ئاماژەی بە
سیناریۆکانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی کرد و ڕوونیکردەوە، ئامادەن لەپێناو
لەناوبردنی هێزەکانی دوژمن هێرش بکەنە سەر خاکی خۆیان.
لە درێژەی
قسەکانیدا محەمەد ئەکرەمینیا وتی: "لە لۆژیکی جەنگدا، ئەگەر بەشێک لە خاکی
وڵاتێک لەلایەن بەرەی بەرامبەرەوە داگیر بکرێت، ڕەنگە ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی زۆرترین
زیان بە هێزەکانی دوژمن بگەیەنێت، تەنانەت خاکی خۆیشی بکاتە ئامانج."
91 جار خوێندراوەتەوە