دەستەی
کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی
داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما دابەزینی نوێ بەخۆیانەوە ببینن.
لە
ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە: "سبەینێ هەینی، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات
ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی باکوور،
هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشتر."
سەبارەت بە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ هەینی لە پارێزگاکان، بەم شێوەیە
دەبن: سلێمانی 41، دهۆک 42، هەولێر 44، بەغدا و نەینەوا 45، کەرکووک، دیالە،
سەلاحەدین، ئەنبار، بابل و واست 46، دیوانییە 47، لە پارێزگاکانی کەربەلا، نەجەف،
میسان، زیقار، موسەننا و بەسڕەش 48 پلەی سەدی دەبێت.
دەستەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی شەممە کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ و گەرم دەبێت
و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر دەبن. بەڵام بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو،
سەرەڕای ئەوەی کەشوهەوا هەر ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی
پێشتر کەمێک دادەبەزن، ڕۆژی دووشەممەش کەشوهەوا بە گەرمی دەمێنێتەوە لەگەڵ
دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور و جێگیربوونی پلەکانی گەرما.
401 جار خوێندراوەتەوە