سێنتکۆم: 50 هەزار سەربازمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوپەڕی ئامادەباشیدان

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 19/07/2026
جیهان
+
-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، بۆ هەشتەم شەوی لەسەریەک زنجیرەیەک هێرشی چڕیان دژی پێگە و دامەزراوەکانی ئێران ئەنجامداوە.

 

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕوونکردنەوەی زیاتری لەسەر هێرشەکان داوە و ڕایگەیاندووە: "له‌ هێرشه‌كانی ئه‌م شه‌ودا، دامەزراوەکانی چاودێری، بەرگری ئاستی ئاسمانی، و شوێنەکانی کۆگاکردنی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران کراونەتە ئامانج."

 

ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەو هێزانەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان پێکاوه کە پێشتر هێرشیان کردبووە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن.

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی لە بەرزکردنەوەی توانای بەرگری و سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا کردەوە و ڕایگەیاند: "نزیکەی 50 هەزار سەربازمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکراونەتەوە و لەسەر بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان."

89 جار خوێندراوەتەوە