وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 6 دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 21/07/2026
ئابوری
+
-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) سەرقاڵی ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانن بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی ئەو هاوکارییە.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە (22ی تەمموزی 2026) دەست بە پرۆسەی خەرجکردن و دابەشکردنی هاوکارییەکە بکرێت بەسەر ئەو هێزانەی پێشمەرگەدا کە هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە.

112 جار خوێندراوەتەوە