ئەمڕۆ حکومەتی
ئیسرائیل کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی دۆخی فڕۆکەخانەی "بن گۆریۆن" و
ڕێگەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکەی واشنتن بۆ ڕەوانەکردنی فڕۆکەی زیاتری
سووتەمەنیپێدان سازدەکات، لە کاتێکدا خەمڵاندنەکان ئاماژە بە ئەگەری داواکاریی
زیاتری ئەمریکا دەکەن.
کەناڵی ١٢ی
ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، لە ئیسرائیل خەمڵاندن بۆ ئەوە دەکرێت کە واشنتن داوای
هێنانی دەیان فڕۆکەی دیکەی تایبەت بە سووتەمەنیپێدان بۆ ناو ئیسرائیل بکات.
هەر بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، لە
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا تیشک دەخرێتە سەر ڕەوشی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن و
ئامادەکارییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکەی ئەمریکا.
ئەمەش لە
کاتێکدایە هێرشەکانی واشنتن و تاران بۆ سەر یەکتر لەپەرەسەندندایە و ماوەی نزیکەی
10 رۆژە ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر باشووری ئەو وڵاتە چڕکردووەتەوە و ئێرانیش بە
پاساوی بوونی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا بەردەوامە لە بۆردومانی وڵاتانی کەنداو و
ئوردن.
472 جار خوێندراوەتەوە