بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48
کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە بەیانیی سبەینێ سێشەممەوە
شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت، کە
تیایدا پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە (20ی تەممووزی 2026)، ئاسمان ساماڵ دەبێت و
پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێوە، خێرایی باش لە نێوان 10 بۆ 20
کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا. بۆ سبەینێ سێشەممەش ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ
دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بە جۆرێک لە گەرمیان دەگاتە
47 پلە و لە هەولێر و هەڵەبجەش 44 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەودای بینین لە هەردوو ڕۆژەکەدا لە نێوان 8 بۆ 10
کیلۆمەتردا دەبێت. هاوکات بۆ سبەینێ لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک بەرزترین پلەی
گەرما دەگاتە 42 پلە، لە زاخۆ و چەمچەماڵ 43 پلە، لە پیرمام 40 پلە، سۆران 38 پلە،
لە کاتێکدا حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچە دەبێت بە 30 پلەی سیلیزی.
353 جار خوێندراوەتەوە