پێشبینییەکانی
کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و بەپێی
زانیارییەکان، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و گۆڕانکارییەکی کەم لە پلەکانی گەرمادا
ڕوودەدات.
پێشبینی دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (19ی تەمموزی 2026)، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە
دوێنێ کەمێک نزم ببنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر
دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە هەندێک کاتدا زیاد دەکات بۆ سەرووی 20 کیلۆمەتر و
ئاراستەکەشی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.
بەپێی
پێشبینییەکان، گەرمیان بە 46 پلەی سیلیزی بەرزترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 31 پلەی
سیلیزی نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکەن. هاوکات لە هەولێری پایتەخت 42 پلە و لە
سلێمانی 41 پلەی سیلیزی دەبێت. مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 9 کیلۆمەتردا دەبێت.
بۆ سبەی
دووشەممە (20ی تەمموزی 2026)، کەشوهەوا بە سەقامگیری دەمێنێتەوە و ئاسمان هەر بە
ساماڵی دەمێنێتەوە. خێرایی با مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا. پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبن لە پلەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە هەندێک
ناوچەی وەک دهۆک و زاخۆ بەراورد بە ئەمڕۆ چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.
208 جار خوێندراوەتەوە