کۆمپانیای گەڵف
کیستۆن پترۆلیۆم (Gulf Keystone)، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاگرتنی کارەکانی
بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی شێخان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ
پەرەسەندنەکانی ڕەوشی ئەمنیی ناوچەکە گەڕاندەوە.
کۆمپانیاکە کە
یەکێکە لە کۆمپانیا بیانییەکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، لە
ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "وەک ڕێکارێکی سەلامەتی بەشێوەیەکی
کاتی کارەکانی بەرهەمهێنانمان ڕاگرتووە و ئەم هەنگاوەشمان هاوشێوەی کۆمپانیا
نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نەوتە کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن."
هاوکات جەختی
لەوە کردووەتەوە کە دامەزراوە و سامانەکانی کۆمپانیاکە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە
و پێش دەرکردنی ئەم بڕیارەش، کۆی ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی شێخان زیاتر بووە لە
45 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
لە کۆتاییشدا کۆمپانیاکە ڕوونیکردووەتەوە کە بە
وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و لە کاتی گونجاودا پێشهاتی نوێ بڵاودەکەنەوە.
132 جار خوێندراوەتەوە