جێگری سەرۆکی
ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەستە لەگەڵ ئێران، بەڵام
هۆشدارییەکی توندیش دەدات کە هەر کارێکی توندوتیژی، بە توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە.
جەی دی ڤانس،
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا سەبارەت بە دۆخی نێوان واشنتن و تاران ئاماژەی
بەوە کرد، ئێران ڕێککەوتنی ئاگربەستی واژۆ کردووە، و ئەمریکاش لە لایەن خۆیەوە
ڕێزی لە ڕێککەوتنەکە گرتووە و پابەند بووە پێوەی.
لەلایەکی
دیکەوە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی تاران کرد و ڕایگەیاند:
"ئەگەر ئێرانییەکان هەر تێبینی و ناکۆکییەکیان هەیە لەسەر چۆنیەتی
جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، دەتوانن پەیوەندیی تەلەفۆنی بکەن". لە
کۆتاییشدا هۆشداری دا و وتی: "بەڵام توندوتیژی، بە توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە."
دوای ئەوەی ترەمپ
رایگەیاند، ئێران چوار درۆنی ئاراستەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز کردووە، سوپای
ئەمریکا چەند پێگەیەکی ئێرانی لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردومان کرد، لەبەرامبەریشدا
سوپای پاسداران بە درۆن چەند بنکەیەکی ئەمریکای لە ناوچەکە کردەئامانج.
37 جار خوێندراوەتەوە