بۆرییەکی نوێی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بە وێستگەی کارەبای سلێمانییەوە بەسترایەوە

KNN : Kurdish News Network
05:23 - 26/06/2026
کوردستان
+
-

هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا، کۆتاییهاتنی پرۆژەیەکی ستراتیژییان بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگەیاند، کە تیایدا بۆرییەکی نوێی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانییەوە بەسترایەوە

 

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتەکەدا هاتووە، تیمە تەکنیکییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی هەردوو کۆمپانیای کار و داناگاز، توانیویانە لە ماوەی شەش کاتژمێردا بە سەرکەوتوویی پرۆسەکە جێبەجێ بکەن و بۆرییە نوێیەکەی گاز بە وێستگەکەی سلێمانییەوە ببەستنەوە

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و ڕاگرتنی کاتیی وێستگەی سلێمانی، وەزارەتی کارەبا پشتی بە وێستگەکانی دیکەی بەرهەمهێنان بەستووە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی ئەوتۆ نەکەوێتە سەر ماوەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان

 

 

هاوکات جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبای سلێمانی زیاد دەکات.

122 جار خوێندراوەتەوە