وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: جەنگی ئابووری لە دژی ئێران پەرەپێدەدەین

KNN : Kurdish News Network
02:32 - 25/06/2026
جیهان
+
-

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ بڕیاریداوە لە 10 ساڵی داهاتوودا بڕی 12 ملیار دۆلار بخاتە سەر بودجەی ئاسایشی ئیسرائیل. هاوکات جەنگی ئابووریی دژی ئێران بە یەکێک لە بەرە گرنگەکانی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی ناودەبات.

 

لە لێدوانێکیدا، ئیسرائیل کاتس هۆشداری دا لە دەرئەنجامەکانی بەهێزبوونی توانای دارایی تاران و ئاماژەی بەوە کرد، هەر دۆلارێک کە دەگاتە دەست ئێران، لەوانەیە ڕێگەی خۆی بەرەو حزبوڵڵا، حەماس، حوسییەکان و تەواوی باڵە تیرۆریستییەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بدۆزێتەوە.

 

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، جەختی لەوە کردەوە کە جەنگی ئابووریی دژی ئێران، بەشێکی دانەبڕاو و بنەڕەتییە لە ستراتیژی بەرگری و ئاسایشی ئیسرائیلدا.

86 جار خوێندراوەتەوە