بەڕێوەبەرایەتی
ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری جیاکردنەوە لە سەرجەم
پارێزگاکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە چالاک کرا.
بەپێی
راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیەکە، بۆ ئاسانکاری و ئاشنا بوونی هاووڵاتیان بە
خزمەتگوزاری جیاکردنەوە داوا دەکات هاووڵاتیان ئەم هەنگاوانەی خوارەوە لەبەرچاو
بگرن؛
هەنگاوەکانی
جیاکردنەوە (شەتر) بۆ ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە بە مەبەستی دەرکردنی
فۆرمی خۆراکی نوێ:
چوونە
ژوورەوە (تسجیل الدخول) بۆ بەرنامەی فۆرمی خۆراکی لە ڕێگەی هەژماری باوک یان
دایکەوە.
هەڵبژاردنی
بژاردەی (الخدمات – خزمەتگوزارییەکان).
هەڵبژاردنی
بژاردەی (شطر العائلة – جیاکردنەوەی خێزان).
نووسینی
ناوی ئەو کەسەی کە دەتەوێت جیای بکەیتەوە (کەسی تازە هاوسەرگیری کردوو).
لە
سەرەوە لای چەپ دوگمەی (تعديل – دەستکاری) دیار دەبێت، ناوی هاوسەرەکەش
(ژنەکە) هەڵبژێرە، وە ئەگەر منداڵیشیان هەبوو لەسەر فۆرمی باوان کاتێک
دەتەوێت جیایان بکەیتەوە، ناوی ئەوانیش هەڵبژێرە.
کلیک
لەسەر بژاردەی (دواتر – التالي) بکە.
هاوپێچکردنی
بەڵگەنامەی (عقد الزواج – مارەبڕین) و بەڵگەنامەی دووەم (بطاقة السكن – کارتی
زانیاری ). *(تێبینی: ئەگەر ژمارەی خێزانی لە کارتی نیشتمانییەکەدا
یەکخرابێت، پێویستی بە پەسەندکردنی مارەبڕینەکە نییە)*، تەنها لە حاڵەتێکدا
پێویستی بە پەسەندکردن (تصدیق) هەیە ئەگەر هاوسەرگیرییەکە لە کارتی
نیشتمانیدا تۆمار نەکرابێت.
گرتنی
وێنەیەکی کارتی نیشتمانی (البطاقة الموحدة) بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت جیا بێتەوە،
لەگەڵ گرتنی وێنەیەکی ڕاستەوخۆی خۆی (صورة حية).
نووسینی
ژمارە تەلەفۆنێک کە دەبێت فەرمی بێت، نەک وەک هەندێک کەس ژمارەی کەسێکی تر
یان ژمارەیەکی بێ سەروبەر بنووسن و دواتر داوای گۆڕینی بکەن.
دوای
نووسینی ژمارەکە، نامەیەکت (SMS) پێدەگات کە وشەی تێپەڕی (کۆد)ی
تێدایە.
تەواوکردنی
پرۆسەی دانی ڕسوومات لە ڕێگەی کارتی ماستەرکارت (ماستەری کەسی نەک ئیفادە یان
وەزیفی)، خانەی ناوی خاوەن کارتەکەش بە بەتاڵی جێبهێڵە.
ئەنجامدانی
ئەم هەنگاوانەی سەرەوە واتا تەواوبوونی پرۆسەی جیاکردنەوەکە.
بەڕێوەبەرایەتی
ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر داواشی کرد هاووڵاتییان ئاگاداری ئەم تێبینییە
گرنگانە بن؛
جیاکردنەوە لە ئێستادا تەنها کەسی
هاوسەرگیری کردوو دەگرێتەوە، بە مەرجێک بەشە خۆراکی هاوسەرەکەی (ژنەکە) لەسەر
فۆرمی باوکی بێت.
لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە لە سەرجەم
پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە چالاک کراوە، تکایە پەلە مەکەن لە
پێشکەشکردن بۆ ئەوەی تووشی هەڵە نەبن، وەک ئەوەی لە کاتی زیادکردنی منداڵاندا
ڕوویدا.
مافی پێشکەشکردنت هەیە بۆ جیاکردنەوە
تەنانەت ئەگەر فۆرمی باوکیشت بلۆک کرابێت (بەهۆی داهاتی بەرزەوە : حجب دخل العالي
).
پێش ئەوەی دەست بە هەر هەنگاوێک بکەیت،
سەرەتا بپرسە و دڵنیا ببەرەوە.
ڕێنماییەکانی
پێشکەشکردن بۆ خزمەتگوزاری جیاکردنەوەی فۆرمی خۆراکی:
بەڕێوەبەرایەتیەکەمان
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکاتەوە کە پێویستە پابەندی ئەم مەرجانەی خوارەوە
بن لە کاتی پێشکەشکردن بۆ جیاکردنەوەی فۆرمی خۆراکی:
بەڕێوەبەرایەتی
ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕاشیگەیاند مەرجەکان ئەمانە؛
بۆ
جیاکردنەوەی خێزان، پێویستە خێزانەکە پێکهاتبێت
لە
حاڵەتی کۆچی دوایی ژندا، مێردەکە تەنها لەگەڵ منداڵەکانیدا جیا دەکرێتەوە، بە
مەرجێک بەڵگەنامەی کۆچی دوایی ( وەفاتنامە )ی ژنەکە هاوپێچ بکرێت. بەڵام
ئەگەر مێردەکە منداڵی نەبوو، ناتوانرێتێت لە (مێرد، ژن، منداڵ. یان تەنها ژن
و مێرد جیاکردنەوەکە ئەنجام بدرێت.
ئەگەر
ژنەکە تەڵاق درابێت، پێشکەشکردنەکە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری جیاکردنەوەی (کێشە
خێزانییەکان – المشاكل العائلية) دەبێت.
پیاوی
تەڵاقدەر ناتوانێت بە تەنیا و بەبێ هەبوونی منداڵ داوای جیاکردنەوەی فۆرمی
خۆراکی بکات.
ئەگەر
منداڵەکان هێشتا مامەڵەکەیان لەژێر جێبەجێکردندایە و نەخرابێتنە سەر فۆرمی
داپیرە و باپیرە، ئاساییە تەنها مێرد و ژنەکە جیا دەکرێنەوەو دواتر منداڵەکان
دەگوازرێنەوە دوای ئەوەی داواکاری زیادکردنەکەیان قبوڵ دەکرێت.
514 جار خوێندراوەتەوە