راپرسییەک: شەڕی ئێران بووەتە هۆی لاوازبوونی پێگەی ترەمپ و ئەمریکا

KNN : Kurdish News Network
01:22 - 24/06/2026
جیهان
+
-

بەپێی ڕاپرسییەکی هاوبەشی ئاژانسی ڕۆیتەرز و ئینستیتیوتی ئیپسۆس، لە هەر چوار ئەمریکییەک تەنها یەک کەس پێیوایە ئەو جەنگەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا هەڵیگیرساندووە، شایستەی ئەو تێچووە بووە کە بۆی خەرج کراوە.

 

ڕاپرسییەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، جەنگی دژی ئێران کاریگەرییەکی نەرێنیی بەرچاوی لەسەر ئاستی جەماوەریی ترەمپ هەبووە، بە جۆرێک ڕێژەی پەسەندکردنی کارەکانی بۆ 34٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، کە دواجار لە ڕاپرسیی مانگی نیساندا ئەو ئاستە نزمە تۆمار کرابوو.

 

هەر بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، تەنها 23٪ی ئەمریکییەکان، کە تەنها نیوەی کۆمارییەکان پێکدەهێنن، بڕوایان وایە ئەمریکا لە ئێستادا و لە دوای جەنگەکە، لە پێگەیەکی بەهێزتردایە بەرامبەر بە ئێران. لە بەرامبەریشدا، 35٪ی بەشداربووان پێیان وایە پێگەی ئەمریکا لاوازتر بووە، لە کاتێکدا بەشەکەی دیکەی بەشداربووان بێئاگایی خۆیان دەربڕیوە، یان پێیان وابووە پێگەی ئەمریکا بەراورد بە پێش جەنگەکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

104 جار خوێندراوەتەوە