زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ کەیسەکەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد پێکدەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
08:16 - 19/06/2026
کوردستان
+
-

زانکۆی سلێمانی، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانەی لەسەر مامۆستایەکی زانکۆکە بڵاوبوونەتەوە، لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی بە چاودێریی داواکاری گشتی پێکهێنا و جەختیش دەکاتەوە، ئەنجامەکان بە شەفافی بۆ ڕایگشتی بڵاودەکەنەوە

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بڵاوبوونەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە (18ی 6ی 2026) لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە

 

زانکۆی سلێمانی ڕوونیشیکردووەتەوە، وەک دامەزراوەیەکی فەرمیی و ئەکادیمی، بەپێی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، بە وردی بەدوای دەرخستنی ڕاستییەکاندا دەچێت و پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکە تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی بەردەوام دەبێت

 

 

هاوکات هۆشداریش دەدات کە هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک هەبێت، بەپێی یاسا لێپێچینەوەی بەرامبەر دەکرێت

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دڵنیایی دەداتە ڕایگشتی کە دەرەنجامی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەکە هەرچییەک بێت، بە شێوازێکی شەفاف بڵاودەکرێتەوە.

 

 

649 جار خوێندراوەتەوە