نرخی نەوت گەیشتەوە ئاستی پێش دەستپێکردنی شەڕ

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 25/06/2026
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ کەمتر لە 73 دۆلار دابەزی و لەئێستادا بە 72 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمەش نزیکەی لە نرخەکەی لە پێش دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران.

 

رۆژی 27 شوبات واتە یەک رۆژ پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 73 دۆلار بوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ بە خێرایی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

 

لە دوای ئەوەی ئێران گەرووی هورمزی داخست، نرخی نەوت بۆ ماوەیەک لە سەرووی 100 دۆلارەوە جیگیر بوو، بەڵام دوابەدوای راگرتنی شەڕ و واژۆکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان تاران و واشنتن نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد.

 

ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی ئەو نەوتهەڵگرانەی لە گەرووی هورمز تێپەڕدەبەن، رووی لە ەبرزبوونەوە کردووە و تێچووی بیمە و دڵنیایی کەشتییەکانیش بۆ نیوە دابەزیوە و ئەمەش رۆڵی لە زیاتر داکشانی نرخی نەوت هەبووە.

72 جار خوێندراوەتەوە