ڕێگریی لە دزینی زیاتر لە ترلیۆنێک و نیو دینار کرا

KNN : Kurdish News Network
02:56 - 28/05/2026
عێراق
+
-

دەستەی دەستپاکیی عێراق، پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی گەورەی بۆ دزینی یەک تریلیۆن و 500 ملیار دینار لە دوو بانکی حکومی لە بەغدا ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستەی دەستپاکی بڵاویکردەوە: "توانراوە هەوڵێکی دەستبەسەرداگرتنی یەک تریلیۆن و نیو دینار لە دوو بانکی حکومی لە شاری بەغدا پووچەڵ بکرێتەوە."

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا تۆڕێک دەستگیرکراوە کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتوون و هەوڵیانداوە حەوت چەکی بانکیی ساختە و گرێبەستێکی فرۆشتن بە بڕی 612 ملیار دینار تێپەڕێنن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: گەڕان و بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکەی دۆسیەکە بەردەوامە.

1020 جار خوێندراوەتەوە