نەتانیاهۆ: دەسەڵاتی ئێران درزی تێکەوتووە و دەڕوخێت

KNN : Kurdish News Network
11:28 - 02/06/2026
جیهان
+
-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ئەو باجەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا داویەتی زۆر قورسە، جەختیش دەکاتەوە کە پایەکانی ڕژێمی ئێران درزیان بردووە و لە کۆتاییدا دەڕووخێت.

 

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕژێمی ئێران هەرگیز وەک پێشتری لێ نایەتەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەی تێیکەوتووە.

 

ڕاشیگەیاند: "ئەو باجەی ئێران تا ئێستا داویەتی زۆر قورسە، بنەماکانی ڕژێمی ئێران درزیان بردووە و وەک پێشتریان لێ نایەتەوە و لە کۆتاییدا دەڕووخێت."

121 جار خوێندراوەتەوە