وەزارەتی حەج و
عومرەی عەرەبستانی سعوودی، دەستپێکردنی وەرزی نوێی عومرەی بۆ ساڵی 1448ی کۆچی
ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەست بە پێدانی ڤیزا و پێشوازیکردن لە
عومرەکاران دەکرێت.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، دەرکردنی ڤیزا و هاتنە ناوەوە بۆ عەرەبستانی سعوودی
بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی عومرە، لە ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی زولحیجەی 1448ی کۆچی
کە دەکاتە (31ی ئایاری 2026) دەست پێ دەکات.
لە
ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، دەرکردنی مۆڵەتی عومرە و دەستپێکردنی ڕێگەدان
بە عومرەکاران بۆ چوونە ناو شاری مەککەی پیرۆز، لە سبەینێ دووشەممە، 15ی زولحیجەوە
دەبێت.
وەزارەتی حەج و
عومرەی سعوودیە ڕوونیشی کردووەتەوە، سەرجەم کارەکانی تایبەت بە دەرکردنی مۆڵەت و
ڕێکارە فەرمییەکان، تەنها لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی (Nusuk)ەوە ئەنجام دەدرێن.
219 جار خوێندراوەتەوە