ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، کە تایبەتمەندن بە لێخۆشبوون و داشکاندن لە قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا و سزاکانی هاتوچۆ
بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، ماوەی کارکردن بە بڕیاری داشکاندنی 20٪ بۆ سەرجەم جۆرەکانی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ درێژکرایەوە. هەروەها، ڕەزامەندی درا لەسەر داشکاندنی 50٪ لە کۆی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا بۆ هاوبەشانی هەردوو کەرتی نیشتەجێبوون (ماڵان) و کشتوکاڵ
لە بەشێکی تری بڕیارەکاندا، ئەنجوومەنی وەزیران داشکاندنی 25٪ی بۆ قەرزی کەڵەکەبووی کارەبای کەرتی بازرگانی و پڕۆژە پیشەسازییەکان ڕاگەیاند، ئەمەش بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ خاوەنکار و بازرگانان تا بتوانن لەم قۆناغەدا قەرزەکانیان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە.
43 جار خوێندراوەتەوە