بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان ژن و پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە ئازاری جەستەیی دوو منداڵی خۆیان داوە. منداڵەکان تەمەنیان 4 ساڵ و 8 ساڵە و شوێنەواری لێدان و ئازار بە جەستەیانەوە دیار بووە
پۆلیس ئاشکرای کردووە کە تۆمەتبار (ع، م، م) لەدایکبووی 1992 کە باوکی منداڵەکانە، لەگەڵ هاوسەرەکەی بەناوی (س، س، ع) لەدایکبووی 2001 کە باوەژنی منداڵەکانە و بە ڕەگەز عەرەبن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون
لە ئێستادا باوکی منداڵەکان بەپێی ماددەی (29) لە یاسای چاودێری نەوجەوانان ڕاگیراوە، و ژنەکەش بە دەستەبەری دارایی ئازاد کراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. سەبارەت بە چارەنووسی منداڵەکانیش، پۆلیس ڕایگەیاند کە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بە بڕیاری دادوەر سپێردراون بە خانەی بێسەرپەرشتان
290 جار خوێندراوەتەوە