وەزارەتی
دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەو ناسەقامگیرییەی لە گەرووی هورمز و ئاوە
نێودەوڵەتییەکاندا دروست بووە، دەرەنجامی ڕاستەوخۆی دەستدرێژییەکانی ئەمریکایە بۆ
سەر وڵاتەکەیان، هاوکات واشنتن بە خاوکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ
کۆتاییهێنان بە جەنگ تۆمەتبار دەکات.
ئیسماعیل
بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا
ناتوانێت بە ئاسانی دەستبەرداری داواکارییە توندەکانی ببێت. ڕوونیشیکردەوە کە پێش
دەستدرێژییەکانی ئەمریکا، گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی تەواو ئارام بوو بۆ کەشتیوانیی
نێودەوڵەتی.
وەزارەتەکە
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە سەرجەم وڵاتان و خاوەن کەشتییەکان باش دەزانن بۆ
پاراستنی ئاسایشی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا، پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ
تاراندا بکەن.
دووپاتیشی دەکاتەوە کە سەرجەم ئەو ڕێوشوێنانەی
لە گەرووەکەدا گرتوویانەتەبەر، لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا یەکدەگرنەوە.
162 جار خوێندراوەتەوە