وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی لیستی مووچەی مانگی نیسان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی بەغدا دەکرێت
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی نیسانی 2026)، تیمی تەکنیکی وەزارەتەکە لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاداریان ڕەوانەی بەغدا کردووە
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارە سبەی چوارشەممە (22ـی نیسانی 2026)، بە شێوەیەکی فەرمی لیستەکە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەکە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی ناردنی بودجە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران.
65 جار خوێندراوەتەوە