چوارچێوەی
هەماهەنگی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بانگهێشتی لایەنەکانی ناو هاوپەیمانییەکەی کرد بۆ
کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە کە بڕیارە سبەی دووشەممە لە نووسینگەی عەممار حەکیم،
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە بەغداد بەڕێوەبچێت
ئەمیندارییەتی
گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: ئەجێندای کۆبوونەوەکە تەنها لە یەک خاڵدا
چڕدەبێتەوە، ئەویش یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ قۆناغی
داهاتوو
ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدەن ئەم
شایستە دەستوورییە لەناو کاتە دیاریکراوەکاندا کۆتایی پێ بهێنن
لەلایەکی
دیکەوە، هەمام حەموودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ڕایگەیاند: چوارچێوەی
هەماهەنگی "زۆر نزیکە" لە یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی
نوێی عێراق.
40 جار خوێندراوەتەوە