ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی 198پەرلەمانتار کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای "خزمەتی ئاڵا" (سەربازیی زۆرەملێ) کرا کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانەوە ئاراستە کرابوو
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایسپارد کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری، پلاندانان، دارایی و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا بانگهێشت بکرێن، تاوەکو لە نزیکەوە گوێ لە تێبینی و پێشنیارەکانیان بگیرێت سەبارەت بەو یاسایە
حەلبووسی جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە گیانی یەک تیم کار بکەن و کاتی پێویست بدەنە پەرلەمانتاران بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکان
268 جار خوێندراوەتەوە