مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری کاروباری دەرەوەی حکومەتی کاتی و زیاد ئەلئاییش، نوێنەری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوون، پرسی تەواوکردنی پڕۆسەی تێکەڵبوونەوە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریادا تاوتوێ کراوە
میدیای فەرمیی حکومەتی کاتی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگەکانی پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان و بەدواداچوون بۆ ئەو هەنگاوانە کراوە کە پەیوەستن بە یەکخستن و تێکەڵکردنی دامەزراوە کارگێڕی و سەربازییەکان لەناو چوارچێوەی دامەزراوە فەرمییەکانی سووریادا.
42 جار خوێندراوەتەوە