فەرماندەی سوپای پاکستان بە مەبەستی نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتن، گەشتێکی دیپلۆماسی بۆ هەریەکە لە ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدات
سەرچاوەیەکی ئەمنیی پاکستانی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە: بڕیارە سبەی هەینی، فەرماندەی سوپای وڵاتەکەی ڕوو لە واشنتن بکات، ئەمەش ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەی دێت بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە ئامانجی نێوەندگیری و هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن ئەنجامی داوە
هەمان سەرچاوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە جوڵەکانی فەرماندەی سوپای پاکستان لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکاندایە بۆ نزیککردنەوەی دیدگای هەردوو وڵات و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
30 جار خوێندراوەتەوە