ترەمپ هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات 24 کاتژمێرمان لەبەردەمە و کەشتییە جەنگییەکانمان ئامادەی هێرشن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" ڕایگەیاند، تەنها 24 کاتژمێری داهاتوو دەرفەتە بۆ ئەوەی بزانن ئایا دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران بەرەو سەرکەوتن دەچێت یان نا
ترەمپ وێڕای دەربڕینی گومان لە ڕاستگۆیی تاران، ئاشکرای کرد کە فەرمانی کردووە بە پڕکردنەوەی کەشتییە جەنگییەکانیان بە باشترین و پێشکەوتووترین تەقەمەنی بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکانی پاکستان
ترەمپ بە زمانێکی هەڕەشەئامێز وتی: "خەریکی دووبارە پڕکردنەوەی کەشتییەکانمانین بەو چەکانەی کە زۆر باشترن لەوانەی پێشتر بۆ تێکشکاندنیان بەکارمان هێناون
ئاماژەی بەوەش کرد کە مامەڵە لەگەڵ کەسانێک دەکەن کە نازانن ڕاستگۆن یان نا، چونکە وەک ئەو دەڵێت لەبەردەم ئێمەدا دەڵێن دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی دەبین، کەچی لای میدیاکان باس لە پیتاندنی یۆرانیۆم دەکەن
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە واشنتن و تاران لە ئیسلام ئاباد لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
23 جار خوێندراوەتەوە