بارەگای
ناوەندیی "خاتم الأنبياء"ی ئێرانی هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەمریکا و
ئیسرائیل و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پێشێلکردنی بەردەوامی بەڵێنەکان لەلایەن
دوژمنانەوە، دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە. ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەگەر هێرشەکان بۆ
سەر لوبنان و حزبوڵا بەردەوام بن، وەڵامێکی بەژان و کاریگەریان دەبێت
بارەگاکە
لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ
سەر گەلی لوبنان و بەتایبەت ناوچەی "زاحیەی باشوور"، وەڵامی توندیان
دەبێت و دەستەوەستان نابن. هاوکات ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەستپێشخەریی
کۆنترۆڵکردنی "تەنگەی هورمز" لەدەستی ئەواندا دەمێنێتەوە و هەرگیز لە
مافە ڕەواکانی خۆیان خۆشن نابن
لە
بەشێکی تری هۆشدارییەکەدا هاتووە، ئەو دەستدرێژیکارانەی هێرشیان کردووەتە سەر خاکی
ئێران بێ وەڵام جێناهێڵدرێن و پرۆسەی بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز دەچێتە قۆناغێکی
نوێوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری توندکردنی ڕێوشوێنەکان لەو رێڕەوە ئاوییە
ستراتیژییەدا.
25 جار خوێندراوەتەوە