وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەرگرت، بەڵام بەهۆی ڕێکارە تەکنیکییەکان و پشووەکانی کۆتایی هەفتەوە، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بڕیاری کۆتایی بۆ خەرجکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام گەیشتنی گوژمەی پێویست بۆ بانکەکان و دەستکردن بە دابەشکردنی، دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو."
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون و تەنها چاوەڕوانی گەیشتنی پارەکە دەکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان ڕابگەیەنرێت.
54 جار خوێندراوەتەوە