بۆرسەکانی دراو لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، دابەزینێکی خێرا و بەرچاویان لە نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر بە دینار تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 900 دینار
بە گوتەی پسپۆڕانی دارایی، دوو هۆکاری سەرەکی لە پشت ئەم دابەزینە کتوپڕەی نرخەوەن؛ یەکەمیان پەیوەستە بە بارودۆخی سیاسی و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران
هۆکاری دووەمیش بۆ زیادبوونی قەبارەی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراوەوە
51 جار خوێندراوەتەوە