کەیتی
میڵەر، چاودێری سیاسی لە ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ و بە
هاوکاریی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی دەستنیشانکراو، کاردەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی
ڤیزای نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار کەس لە نوخبەی ئێرانی و کەسوکاری بەرپرسانی باڵای
تاران کە لە ئەمریکا نیشتەجێن
میڵەر
ئاماژەی بەوە کرد، جێگەی سەرنجە کە کەسە نزیکەکانی بەرپرسانی ئێران، لەوانە برازای
خامنەیی و برازای ڕۆحانی ، لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە سەلامەتی دەژین و چێژ
لە خۆشگوزەرانی وەردەگرن، لە کاتێکدا حکومەتەکەیان دژایەتی ئەو وڵاتانە دەکات
ڕاشیگەیاند، ئەم هەنگاوە بۆ کۆتاییهێنانە بەم "دووفاقی و دووڕووییە"
سیاسییە و ڕێگریکردنە لەو کەسانەی لە لایەک دژایەتی ئەمریکا دەکەن و لە لایەکی
ترەوە لە ناو خاکی ئەو وڵاتەدا نیشتەجێن.
31 جار خوێندراوەتەوە