ئەمریکا ترسی هەبووە ئێران لە ڕێگەی دەستگیرکردنی فڕۆکەوانەکانەوە سازشی گەورەی لێ وەربگرێت

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 05/04/2026
جیهان
+
-

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا هۆکاری نیگەرانییەکانی پنتاگۆن و کۆشکی سپی لە کاتی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ناوچەکە ئاشکرا دەکات

 

 

بەرپرسانی ئەمریکی بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، گەورەترین مەترسی کە ڕووبەڕووی پلاندانەرانی سەربازی بووەتەوە، کەوتنی فڕۆکەوانەکان بووە بۆ ناو خاکی ئێران یان دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە

 

 

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسانە، ئەمریکا لەوە ترساوە کە تاران لە ڕێگەی بەدیلگرتنی فڕۆکەوانەکانەوە، واشنتۆن ناچار بکات بە پێدانی "سازشی گەورە" کە ڕەنگە پەیوەندییان بە سزاکان، مەلەفی ئەتۆمی، یان کشانەوەی هێزەکان لە ناوچەکە هەبووبێت

 

 

ئەم نیگەرانییە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر داڕشتنی تاکتیکە سەربازییەکان و شێوازی جووڵەی فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمانی ناوچەکەدا بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر ڕووداوێکی لەو شێوەیە.

50 جار خوێندراوەتەوە