لە ئەنجامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل
دژی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز، داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاردا پاشەکشەیەکی
گەورەی بەخۆوە بینی و تەنها گەیشتە 1.9 ملیار دۆلار.
هەواڵ: KNN
عەلی نزار شە تری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای
"سۆمۆ" ڕایگەیاند، هەناردەی مانگی ڕابردوو بۆ 18 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر داهاتی مانگانەی وڵات زیاتر لە 6.8 ملیار دۆلار بووە،
ئەمەش نیشانەی دابەزینی داهاتە بە ڕێژەی 72%.
بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم زیانانە، عێراق ستراتیژێکی
نوێی گرتووەتە بەر کە پشت بە ڕێگە وشکانییەکان دەبەستێت. پلانەکە گواستنەوەی نەوتی
کەرکوک بە تانکەر لە ڕێگەی سووریا و ئوردنەوە بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا لەخۆ دەگرێت.
هەروەها بڕیارە لە 4 ڕۆژی داهاتوودا، بۆری نەوتی
عێراق-تورکیا دووبارە کارا بکرێتەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی باکوور و
باشوور.
111 جار خوێندراوەتەوە