ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری نێردراوی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییەوە بڵاویکردەوە، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران، بە "تاوانی جەنگ" ئەژمار دەکرێت
نێردراوی ئاژانسەکە هۆشداریی داوە لە هەر هەنگاوێکی سەربازی کە دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکاتە ئامانج و جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاراستنی ئەو وێستگانە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێویستییەکی هەنووکەییە
ئەم هۆشدارییەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا ڕوو لە هەڵکشاون و نیگەرانییەکان لەبارەی سەلامەتیی ژێرخانە ئەتۆمییەکان زیادیان کردووە.
34 جار خوێندراوەتەوە