بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی لە مانگی نیسان و سەرەتای ئایار دوو شەپۆلی
بارانی بەهێز و تەرزە هەڕێمی کوردستان دەگرنەوە و مەترسی لافاویش هەیە.
پشتیوان
پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند: لە رۆژی 4-4 تاوەکو 10-4-2026، حاڵەتێکی
ناسەقامگیری کەشوهەوا بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، ئاسمان
دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە جیاجیاکانی دیکە تاوە
بارانی بەخوڕی کورتخایەن، هەورەگرمە، هەورەبروسکە و تەرزە دەبارێت.
باسی لەوەشکرد:
لە رۆژانی 10-15ی نیسان هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی گەرماوە و
لە رۆژی 20-ی نیسان بۆ 10-ی ئایارماوەیەکی باشی بارانبارین دەستپێدەکات.
روونیشیکردووەتەوە:
لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانی باش و تەرزە دەبارێت، بەهۆی کاریگەری
ئەم شەپۆلەشەوە لە هەندێک ناوچە مەترسی ڕوودانی لافاو هەیە.
1425 جار خوێندراوەتەوە