سوپای پاسدارانی ئێران
هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکات و وەزیری جەنگی ئەمریکاش دووپاتی دەکاتەوە کە زۆربەی تواناکانی ئێران تێکشکێنراون.
هەواڵ: KNN
سوپای پاسدارانی ئێران
لە پەیامێکی تونددا ڕایگەیاند، لە سبەی چوارشەممە (١ی نیسان)ـەوە، تەواوی ئەو کۆمپانیا
ئەمریکییانەی لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)، پەیوەندییەکان و ژیریی دەستکرد (AI) لە ناوچەکەدا کار دەکەن، دەبنە ئامانجی سەربازی. تاران داوای چۆڵکردنی
بەپەلەی ئەو کۆمپانیایانە دەکات و ڕایگەیاندووە: "هەر کۆمپانیایەک هاوکاری لە
پڕۆسەی کردنه ئامانجی سەرکردەکانی ئێران بکات، باجی قورس دەدات."
لەلایەکی ترەوە، پیت هێگسیس،
وەزیری جەنگی ئەمریکا، گەشبینی خۆی نیشان دا و ڕایگەیاند کە چەند ڕۆژی داهاتوو یەکلاکەرەوە
دەبن. هێگسیس ئاشکرای کرد کە زۆرینەی جبەخانە مووشەکییەکانی ئێران، تەنانەت ئەوانەشی
لە ناو قووڵایی ئەشکەوتەکاندان،
لەناو براون.
وەزیری جەنگی ئەمریکا
وتیشی: "شەڕەکە تەنیا چەند هەفتەیەکی تر دەخایەنێت. هێرشە مووشەکییەکانی ئێران
بەهۆی لەناوبردنی سەکۆکانیانەوە کەمی کردووە." ناوبراو هۆشدارییەکی توندیشی
ئاراستەی تاران کرد و وتی: "دەبێت سەرکردە نوێیەکانی ئێران عاقڵتر بن، چونکە
سەرۆک ترەمپ لەم ململانێیەدا گاڵتە ناکات."
187 جار خوێندراوەتەوە