وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێگرن لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و دراوسێکانی

KNN : Kurdish News Network
12:42 - 31/03/2026
جیهان
+
-

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ئەمریکا و ئیسرائیل نایانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دراوسێی ئاسایی ببێتەوە و هۆشداریش دەدات لەوەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ململانێیەکی فراوانتر هەنگاو دەنێن

 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئەو دەوڵەتانەی کە تێوەگلاون لە ناو ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان

 

لاڤرۆڤ جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە دەستبەجێ ئەو هێرش و "دەستدرێژییە" بێ پاساوانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕابگیرێت، کە بە وتەی ئەو، مەترسیی گەورە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکەن.

34 جار خوێندراوەتەوە