لە کاتی پەسەندکردنی یاسای سزای لەسێدارەدان بۆ ئەسیرە فەڵەستینییەکان لەلایەن پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێسێت)، هەڵوێست و ڕەفتاری ژمارەیەک پەرلەمانتاری توندڕەوی ئەو وڵاتە شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی و کاردانەوەی لێکەوتەوە
ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە توندڕەوەکانی ئیسرائیل، لە کاتی ئامادەبوونیان لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، نیشانەیەک (دبوس)یان لە شێوەی "پەتی سێدارە" لە یەخەی چاکەتەکانیان دابوو، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ پشتگیریکردنی ئەو یاسایەی کە سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو فەڵەستینییانەدا دەسەپێنێت کە تۆمەتبار دەکرێن بە ئەنجامدانی چالاکی دژی ئیسرائیل
ئەم هەنگاوەی پەرلەمانتارەکان وەک پەیامێکی ڕەگەزپەرستانە و هاندەر بۆ کوشتن لە ناوەندە سیاسی و میدیاییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و بە توندکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەقەڵەم دەدرێت.
35 جار خوێندراوەتەوە