نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی
جیهاندا بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 115 دۆلار
ئەمەش بەرزترین ئاستی
نرخە کە لە دوای هەڵگیرسانی گرژیی و شەڕی ئێرانەوە تۆمارکرابێت
بەپێی داتا ئابوورییەکان، نرخی
ئێستای نەوتی خاوی برێنت بەراورد بەو نرخەی پێش دەستپێکردنی شەڕی ئێران هەبووە، بە
ڕێژەی نزیکەی 60% زیادی کردووە
ئەم بازدانە گەورەیەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە
بازاڕەکان لەژێر کاریگەریی توندی ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکەدان و
ترسی کەمبوونەوەی خستنەڕوو لە بازاڕە جیهانییەکاندا دروستبووە.
37 جار خوێندراوەتەوە