ئێران لە دوای دەستپێکی جەنگەوە هێرشی کردووەتە سەر 22 کەشتیی مەدەنی

KNN : Kurdish News Network
10:01 - 30/03/2026
جیهان
+
-

ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز" لە ڕاپۆرتێکدا پشتبەستن بە کۆمەڵێک داتا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە تا ئێستا، ئێران لانی کەم هێرشی کردووەتە سەر 22 کەشتیی مەدەنی لە ئاوەکانی کەنداو

 

ئەم هێرشانە تەنها زیانی ماددییان لێنەکەوتووەتەوە، بەڵکو بوونەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 8 دەریاوان و بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەکی دیکە لە کارمەندانی ئەو کەشتییانە

 

لە لایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی ئاماژەی بە مەترسییەکی گەورەی مرۆیی کردووە لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا 20 هەزار دەریاوان لە ئاوەکانی کەنداودا گیریان خواردووە، ئەمەش بەهۆی ئەو هێرشانەی کە ڕووبەڕووی کەشتییە بازرگانی و مەدەنییەکان دەبنەوە.


21 جار خوێندراوەتەوە