بەپێی هەواڵی
میدیاکانی ئەمریکا هێزی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەو وڵاتە گەیشتوونە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامانجێکی ئەو هێزانە، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە لە قووڵایی
خاکی ئێران.
رۆژنامەی نیویۆرک
تایمز لە زاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: سەدان
ئەندامی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەمریکا گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییان
بە هەزاران هێزی مارێنزو پەرەشوتوانی سوپای ئەمریکاوە کردووە، کە پێشتر لەوێ جێگیرکراون.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ئەو هێزانەی ئەمریکا
بەشداری دەکەن لە ئەرکەکانی وەک، کردنەوەی گەرووی هورمز، دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی
خارک و هەروەها ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
هاوکات بە گوێرەی راپۆرتێکی وۆڵستریت جورناڵ،
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئۆپراسیۆنە بە ئامانجی
بردنەدەرەوەی 500 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی بە رۆژنامەکەی وتووە،
بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانی ئەمریکا بۆ چەند رۆژ یاخود زیاتر لەناو ئێراندا
دەمێننەوە.
ئەگەرچی تائێستا ترەمپ لەوبارەوە خۆی
یەکلانەکردووەتەوە، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی واشنتن پێشوازی لەو پلانە دەکات،
چونکە دەکەوێتە خزمەت ئامانجی پێشتر راگەیەندراوی کە بریتییە لەوە بە هیچ جۆرێک
رێگە بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
216 جار خوێندراوەتەوە